١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٣:٥٥
Source: Mehrnews
موقتەدا سەدر داوای کرد: پیاوان ئەمڕۆ لە ماڵەوە بن و چێشت لێبنێن

ڕەوتی سەدر کە هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کردووە، ئەمڕۆی ڕۆژی بنەماڵە ناودێر کرد و داوای لە لایەنگرانۆ خۆی کرد کە لە ماڵ نەیێنە دەرەوە و پیاوان بۆ بنەماڵەکانیان چێشت لێبنێن.

سالع محەمەد عێراقی لە کەسایەتیە نزیکەکان لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نەتەوەیی شیعە، ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە عێراقی ڕۆژی بنەماڵە ناودێر کرد و داوای لە پیاوان کرد کە لە ئەو ڕۆژەدا چێشێ لێنان لە ئەستۆ بگرن.

عێراقی دوای ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە داوای شەڕ نەکردنی پیاوان لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵە لە ڕۆژی بنەماڵەی کرد و لە درێژەدا شەش ئامۆژگاری پێشکەشی بنەماڵەکان لە ڕۆژی هەڵبژاردن کرد.

یەکەم: تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە، مەگەر لە حاڵەتی زەرووردا. ئەمڕۆ ڕۆژی ئێوەیە و تا کاتی نوێژی ئێوارە ئیش و کار نەکەن.

دووهەم: لە هەلی ئەمڕۆ بۆ نوێژ، نزا و پاڕانەوە کەڵكوەربگرن.

سێهەم: بۆ هەر جۆرە فەرمانێکی گشتی یان تایبەت ئامادە بن.

چوارەم: دووری بکەن لە کێشە لە ڕەوتی هەڵبژاردن.

پێنجەم: هەر کەسێک ناچار بە بەشداری لە هەڵبژاردن دەبێت، کێشە نییە، هەمان کار بکات کە هێزە ئەمنیەکان ئەنجامی دەدەن.

شەشەم: دوای کۆتایی هاتنی ڕەوتی دەنگدان بچنە مزگەوت، حسێنیە و پەرستگەکان و شوکر بۆ خودا بکەن کە ئێوەی ڕێنوێنی کرد بۆ بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان و ئارەزووی سەرکەوتن و تەندروستی بکەن بۆ ڕێبەرەکەتان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha